سەردێڕ:

شاندى سەرۆکایەتی هەرێم گەیشتە بارەگاى یەکگرتووی ئیسلامی

فۆتۆ: 
2019-12-03

1746 جار خوێندراوەتەوە

شاندى سەرۆکایەتی هەرێم لە درێژەی سەردانەکانیدا بۆ لای لایەنەکان لە شاری هەولێر سەردانی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستانی کرد.

پەیامنێرى دیجیتاڵ میدیاى ئێن ئاڕ تى رایگەیاند، شاندى سەرۆکایەتی هەرێم کە پێکهاتووە لە نێچیرڤان بارزانى سەرۆکى هەرێم و جەعفەر شێخ مستەفا ومستەفاى سەید قادر جێگرانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە درێژەی سەردانەکانیاندا بۆ لای لایەنەکان لە شاری هەولێر، کەمێک پێش ئێستا گەشتنە بارەگاى مەکتەبى سیاسى یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لەشارى هەولێر.

ڕاشیگەیاند، سەردانەکە هاوشێوەی سەردانی شاندى سەرۆکایەتى هەرێمە بۆ لاى لایەنەکانی تر، تەوەرى گفتوگۆکانیش بریتى دەبێت لە قسەکردن دەربارەى دۆخی عێراق.

ئەوەش دوایی ئەوەدێت لە هەفتەی رابردوو وەفدێکی سەرۆکایەتی هەرێم کە پێکهاتبوو لە سەرۆکى هەرێمى کوردستان و جێگرەکانى سەردانی هەریەکە لە بزوتنەوەی گۆڕان و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان و کۆمەڵی ئیسلامی کوردستانیان کرد.