فۆتۆ:
2019-12-03
2354 جار خوێندراوەتەوە
پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، چەندین کەلوپەلیان دەستبەسەرداگرتووە کە لە گازینۆکاندا قوماریان پێوەدەکرا.
لە ڤیدیۆیەکدا کە بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسی هەولێر بڵاویکردووەتەوە، ئاماژەى بەوەکردووە، "لە گەڕان و پشکنینەکانیاندا کۆمەڵێک کارى نابەجێ وەک قومار و دۆمبەڵە لە گازینۆکاندا بۆ بۆ پارە بەهەدەردان و کات بەسەربردن بەکارهێنران، دەستمان بەسەرداگرتن."
وەک لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت، سەرجەم ئەو کەلوپەلانەى دەستیان بەسەردا گیراوە، دەست بە لەناوبردنیان کرا.
پۆلیسی هەولێر داواشی لە هاوڵاتییان کرد، هەر حاڵەتێکى لەو شێوەیان لە گازینۆ و کافتریاکاندا بەدیکرد پەیوەندییان پێوەبکەن.