سەردێڕ:

کەرکوک.. ​گەنجێک بە کوژراوی دۆزرایەوە

فۆتۆ: 
2019-12-03

14299 جار خوێندراوەتەوە

دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی، کەرکوک، ئاسۆ ئەحمەد

 له‌شاری كه‌ركوك گەنجێکى کورد لەلایەن دوو کەسەوە دەستڕێژى گولـلەی لێکراوە و کوژراوە.

قەیس محەمەد لێپرسراوی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانی کەرکوک بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاند، "ئه‌مڕۆ له ‌گه‌ڕه‌كی شۆریجه‌ ته‌رمی گه‌نجێك دۆزرایه‌وه‌ كه‌ شوێنه‌واری گولـله‌ی پێوه‌یه،‌ له‌ نێو كۆڵانێكدا فڕێدراوه‌".

ناوبراو وتیشی، بە پێی زانیارییەکانی پۆلیس ئەو گەنجە لەدایکبووی ساڵی ١٩٩٩ یە و لەلایەن دوو کەسەوە دەستڕێژى گولـلەی لێکراوە و کوژراوە.

قەیس محەمەد ئەوەشی وت، تێمەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردووە و سەرەداویان لەسەر ڕووداوەکە دەستکەوتووە و بەڵام لە ئێستادا زانیارییەکان ئاشکرانەکان.

ئەمەش لە کاتێکدایە هەر ئەمشەو ئەمە سێیەم ڕووداوی کوشتنە لەکەرکوک  کە کاتژمێر ٨ی دوێنێ شەو گەنجێکی تورکمان و درەنگانی شەوی ڕابردووش گەنجێکی عەرەب و بەرەبەیانی ئەمڕۆش کوردێک کوژراوە.