سەردێڕ:

سلێمانى.. بەهۆى خراپ هەڵگرتنییەوە ٣١ تۆن برنج لەناودەبرێت

فۆتۆ: 
2019-12-03

1498 جار خوێندراوەتەوە

قائیمقامییەتى سلێمانی ئاشکرایکرد، لە یەکێک لە کۆگاکانى گەڕەکى ڕاپەڕین دەستیان بەسەر ٣١ تۆن برنجدا گرتووە کە بە خراپی هەڵگیراوە و بڕیارى لە ناوبردنى درا.

بەپێی راپۆرتێکى لیژنەى کۆگاکانى قائیمقامییەتى سلێمانى، ئەو برنجانەى دەستیان بەسەرداگیراوە لە جۆرى ( دۆلفین سی و دیار) بوون و ئەسپێی تێدابووە و دواى پشکنینى فیزیایی بۆى، دەرکەوت کە شیاوى خواردن نییە.

ئاماژەى بەوەشکردووە، دوای ئه‌نجامی پشكنینه‌كان و بڕیاری كۆتایی، ته‌واوی برنجه‌ خراپبووه‌كه‌ له‌لایه‌ن لیژنه‌ی تایبه‌ت به‌ له‌ناوبردنه‌وه‌ له‌ناوده‌برێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە، چەندین شتومەکى خۆراکى لە کۆگاکاندا بەهۆى نەشیاوى شوێنەکەیەوە خراپبوون و بەشێکیان دەستیان بەسەردا گیراوە و بەشێکى دیکەشیان گەیشتوونەتە بازاڕەکانى هەرێم.

پسپۆڕانى تەندروستییش ئاماژە بەوە دەکەن ئەو شتومەک و کاڵایەنە کاریگەریی نەرێنییان لەسەر تەندروستیی مرۆڤ هەیە و هۆکارێکى سەرەکییە بۆ شێرپەنجە و نەخۆشییە کوشندەکانى دیکە .