فۆتۆ:
2019-12-03
8909 جار خوێندراوەتەوە
چا یەکێکە لەو خواردنەوانەی لە کۆنەوە تا ئێستا خەڵکێکی زۆر ئارەزووی خواردنەوەی دەکەن، زانیارییەکانیش دەربارەی چا بەنێو خەڵکیدا بڵاوبوونەتەوە کە هەندێکیان هەڵەن و زانیاریی ورد و باوەڕپێکراونین.
ماڵپەڕی سپۆتنیک لە بابەتێکی تەندروستیدا ئاماژەی بە کۆمەڵێک زانیاریی هەڵە دەکات کە لە کۆنەوە دەربارەی چا وتراون، ئەوانیش:
- هەموو جۆرەکانی چا ماددەی کافاینیان تێدا نییە

لە ڕاستیدا هەموو جۆرە چایەک ئەو ماددەیەی تێدایە، چونکە درەختی چا کە بە "کامیلیای چینی" ناسراوە لە پێکهاتەیاندا ماددەی کافایین بوونی هەیە.
- چای ئینگلیزی بەناوبانگە و بۆ ماوەیەکی کەم لە ئاودا دەمێنێتەوە و بە کەڵکی خواردنەوە دێت

ئەم زانیارییەش هەڵەیە، چونکە چای ئینگلیزی بەهەمان شێوەی چای ڕەش ئامادە دەکرێت، لە ئاوی گەرمدا دەکوڵێت و دواتر بۆ خواردن دادەنرێت، تەنها کاتێک زیاتر لە ئاوەکەدا دەمێنێتەوە تام و رەنگەکەی زیاتر وەردەگرێت لەم کاتەدا باشترە ناوبەناو ئاوی گەرمی تێبکرێت.
- چای کیسە جۆرێکی خراپە

ئەو چایانەی لە کیسەدا بە پلەیەکی بەرز کوتراون و ئامادەکراون، گەڵاکانی چا کاتێک بەو جۆرە ئامادە دەکرێت کەمێک لە زەیتەکەی بە ڕێگەی هەڵماندن نامێنێت، بۆیە بەشێکی کەم لە تامەکەی لەدەستدەدات، بەڵام ئەمە بەو مانایە نایەت هەموو چاکانی کیسە بە کەڵکی خواردن نەیەن.
- چا ماددە خۆراکییەکەی لەدەستنادات و زیاتر دەمێنێتەوە

ئەم زانیارییە هەڵەیە، چونکە چا ناتوانرێت لە شەش مانگ زیاتر هەڵبگیرێت، لەدوای ئەو ماوە تام و ماددەی خۆراکییەکانی ناوی تێکدەچێت و ماددەی دژە ئۆکسانەکەی نامێنێت.
- شیر لە چادا کاریگەرییە تەندروستییەکانی کەمدەبنەوە

بەگوێرەی زانیارییەکانی پزیشکانی خۆراک هیچ بەڵگەیەکی زانستی نییە ئاشکرایکردبێت کە شیر لەناو چادا ماددەی خۆراکییەکانی ناوی لەدەستبدات، بەڵکو جەستە لە توانایدایە ماددەی کاتیکین بمژێت کە جۆرێکە لە ماددەی دژە ئۆکسان و مەترسییەکانی توشبوون بە شێرپەنجە کەمدەکاتەوە، شیر لەناو چادا ئەو ماددەیە لەدەستنادات.
ئ.ل