سەردێڕ:

نەجەف.. شەڕو پێکدادان لە مەرقەدی محەمەد باقر حەکیم دەستیپێکردەوە

فۆتۆ: 
2019-12-02

8418 جار خوێندراوەتەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ پێکدادانەکان لە نێوان خۆپیشاندەران و پارێزەرانی مەرقەدی محەمەد باقر حەکیم لە نەجەف دەستی پێکردەوە.

 سەرچاوەیەکی ئەمنی بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە، پاش شکستهێنانی هەوڵەکان بۆ دامرکاندنەوەی خۆپیشاندەران ، پێکدادان لە نێوان خۆپیشاندەران و پارێزەرانی مەرقەدی حەکیم لە نەجەف درووستبووە و دەیان برینداری لێكەوتووەتەوە.

سەرچاوەکە ڕاشیگەیاندووە "بە هۆی بەکارهێنانی گازی فرمێسک ڕێژ بۆ بڵاوەپێکردنی خۆپیشاندەران، دەیان کەس برینداربوون".

وتووشییەتی "بەشێوەیەكی ڕاستەخۆ تەقە ڕووبەڕووی  خۆپیشاندەرەکان کراوە، بەڵام سەرەڕای ئەوەش هەموو هەوڵەکان بۆ دامرکاندنەوەی خۆپیشاندەران شکستی هێناوەو خۆپیشاندەران سورن لەسەر مانەوەیان لەشوێنی خۆپیشاندانەكان".

ئەوەش لە کاتێکدایە، خۆپیشاندەران لە ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوودا، شورای مەرقەدی محەمەد باقر حەکیمییان سوتاند، کە دەکەوێتە نزیک ساحەی عشرین لە ناوەڕاستی نەجەف.