سەردێڕ:

​وه‌زاره‌تی دارایی بڕیارێكى نوێى سەبارەت بە وه‌رگرتنەوەی باج ده‌ركرد

فۆتۆ: 
2019-12-02

106228 جار خوێندراوەتەوە

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێم بڕیاریدا، بۆ ماوه‌ی مانگێكی دیكه‌ ماوەی وه‌رگرتنی باج درێژبكاته‌وه‌، به‌ڵام بڕیاره‌كه‌ باجی لێبڕینی راسته‌وخۆی كه‌رتی تایبه‌ت ناگرێته‌وه‌.

ئەمڕۆ دووشەممە، لە ڕاگەیاندراوێکدا وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە بۆ سەرجەم بەڕێوبەرایەتییەکانی باجی دەرامەت و کۆمپانیاکان و گەورە باجدەرانی ناردووە، باس لە درێژکردنەوەی ماوەی یاسایی باجدەران دەکات بۆ ماوەی مانگێکی دیکە، کە لە ١ی کانوونی یەکەمەوە دەستپێدەکات هەتا ٣١ی کانوونەی یەکەم.

ئاماژەی بەوەشداوە ئەم درێژکردنەوەیە "باجی لێبڕینی ڕاستەوخۆی کارمەندانی کەرتی تایبەت بۆ جێبەجێکردن و کاری پێویست" ناگرێتەوە.