سەردێڕ:

ئەمریکا سزای بەسەر وەزیرى زانیاری و گەیاندنى ئێراندا سەپاند

فۆتۆ: 
2019-11-22

2511 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتى گەنجینەى ئەمریکا رایگەیاند، واشنتۆن سزای بەسەر محەمەد جەواد ئازەرى وەزیرى زانیاری و گەیاندنى ئێراندا سەپاند.

وەزارەتەکە ئاماژەى بەوەش کردووە، سزاکان لەسەر محەمەد جەواد ئازەرى بەهۆى سانسۆر خستنەسەر هێڵەکانى ئینتەرنێتەوە بووە لە ئێراندا.

سەپاندنى سزا بەسەر ئەو وەزیرە لەکاتێکدایە کە بەهۆى فراوانبوونى خۆپیشاندانەکانى ئێران لە رۆژانى رابردوودا، کە دژى گرانکردنى نرخی بەنزین بەڕێوەچوو، هێڵەکانى ئینتەرنێت سانسۆریان خرایەسەر.

ئاژانسی هەواڵی فارسی ئێرانیش بڵاویکردەوە، بە ڕەزامەندیی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئێران، خزمەتگوزاریی ئینتەرنێت لە چەند شوێنێكی ئەو وڵاتە خراوەتەوەكار.

پێشتریش محەممەد جەواد ئازەرى، وەزیرى زانیاری و گەیاندنى ئێران رایگەیاند، ''ڕاگرتنى هێڵەکانى ئینتەرنێت لە ئێران بە بڕیارى ئەنجومەنى ئاسایشى نەتەوەیى ئەو وڵاتە بووە و هەر بە بڕیارى ئەو ئەنجومەنەش دەخرێتەوەکار''.

ئ.ر