سەردێڕ:

عێراق.. سەرکردەیەکى داعش دەستگیرکرا

فۆتۆ: 
2019-11-22

2763 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتى بەرگریى عێراق رایگەیاند، سەرکردەیەکى رێکخراوى داعشیان دەستگیرکردووە کە بەرپرسی لۆجیستیى رێکخراوەکە بووە لە شارى رومادى.

بەڕێوەبەرایەتیی هەواڵگریی سەربازیی سەربە وەزارەتى بەرگرى، لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەى بەوە کردووە، ئەو سەرکردەیەی داعش بەپێی ماددەی چواری تیرۆر فەرمانى دەستگیرکردنى هەبووە لە شاری رومادی ناوەندی پارێزگای ئەنبارى رۆژئاوای عێراق.

رێکخراوی داعش لە هاوینی ساڵی ٢٠١٤دا دەستی بەسەر یەک لەسەر سێی رووبەری خاکی عێراقدا گرت، دواى سێ ساڵ شەڕکردن لەگەڵ داعش، کۆتایی ساڵی ٢٠١٧ سەرکەوتنی هێزە عێراقییەکان بەسەر رێکخراوەکەدا راگەیەنرا.

تا ئێستاش سەدان چەکداری رێکخراوەکە دەستگیرکراون و سەرجەمیان بەپێی ماددەی چواری تیرۆر دادگایی دەکرێن.

ئ.ر