سەردێڕ:

وێنە.. پزیشکان توانییان چاندنەوە بۆ دەستی گەنجێک بکەن

فۆتۆ: 
2019-11-22

8591 جار خوێندراوەتەوە

پزیشکانى میسر توانیوویان نەشتەرگەرییەکی ورد بۆ دەستی گەنجێک بکەن کە بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆوە لەدەستیدابوو.

تارق جەمیل بەڕێوەبەری دەستەی پزیشکانی نەخۆشخانەی ئەسیوت، لە زانکۆی میسر و بەرێوەبەری زانکۆکە رایانگەیاند، توانییان "بە سەرکەوتووانە" نەشتەرگەرییەکی دەگمەن لە ڕێگەی میکرۆسکۆبەوە بۆ چاندنەوەی دەستی گەنجێک بکەن دواى ئەوەى بە رووداوى هاتوچۆ دەستى راستى نەمابوو.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەو گەنجە تەمەن ٢٤ ساڵە لەدوای ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەکی وردی پێنج کاتژمێری، چاندنەوەی دەستییان بۆ کرد بە جۆرێک دەتوانێت پەنجەکانی و دەستی بجوڵێنێت.

جەمال تاریقی پزیشک ئاشکراشیکردووە، یەکەم بەشی میکرۆسکۆبی تایبەت بەنەشتەرگەریی لە ناوەراستی ڕۆژهەڵاتە کە لە زانکۆی ئەسیوت هەیە، کۆمەڵێک پزیشکی تایبەت تێیدا کاردەکەن.

عەمرو سەید بەرێوەبەری بەشەکە ڕوونیکردەوە، نەخۆشەکە لە ئێستادا باری تەندروستی زۆر باشە، ماوەی دوو هەفتە لە ژێر چاودێریدا دەمێنێتەوە.

Image result for ‫جامعة أسيوط تنجح فى زرع يد شاب بعد بترها بالكامل إثر حادث سيارة (صورة)‬‎

جامعة أسيوط تنجح فى زرع يد شاب بعد بترها بالكامل إثر حادث سيارة (صورة)

ئ.ل