سەردێڕ:

كۆمپانیایەكی چینی بە نرخێكی هەرزان موبایلێکی زیرەک دەخاتە بازاڕەوە

فۆتۆ: 
2019-11-22

13078 جار خوێندراوەتەوە

كۆمپانیای Realm ئامادەکاریدەکات بۆ خستنەبازاڕى مۆبایلێک بەکوالێتى بەرزو نرخێکى هەرزان کە لە ١٥٠ دۆلار تێناپەڕێت.

ماڵپەڕی هەواڵى ڕوسیا توودەى بڵاویکردووەتەوە کۆمپانیاى Realmی چینی بەنیازە مۆبایلێك بەسەرجەم تایبەتمەندییەكانی مۆبایلی زیرەك و بە كوالێتی بەرزو نرخێكی هەرزان بخاتە بازاڕەوە.

مۆبایلەكە ناوی Realm 5sەو لەپێكهاتەی دەرەوەیدا ماددەیەكی كانزایی و شوشەی دژە شكان بەكارهاتووە كە بەرگەی زەبرەكان دەگرێت.كێشی مۆبایلەكە 198 گرامە و شاشەكەی لەجۆری IPS LCD ەو، وردی كامێراكەی 13 مێگاپێكسڵە و توانای ناسینەوەی ڕوخسارەكانی هەیە. پاترییەكەی 5000 میلی ئەمپێر وزە هەڵدەگرێت و بەخێرایی بارگاویدەكرێتەوە، هەروەها سیستەمی ئیشكردنی ویندۆزی 9 ی هەیەو لە توانایدایە 128 گێگابایت لە وێنەو فیدیۆ كۆگابكات.

 كۆمپانیاكە لەبارەی نرخی مۆبایلەكەوە دەڵێت: نرخەکەی لە 150 دۆلار زیاتر نابێت.