سەردێڕ:

هەولێر.. تەرمى مامۆستایەکى ئاینیى دۆزرایەوە

خەڵکى شارى کەرکوکە
فۆتۆ: 
2019-11-21

74683 جار خوێندراوەتەوە

دیجیتاڵ میدیاى ئێن ئاڕ تى، هەولێر، محەمەد عامر

ئەمڕۆ لەشارى هەولێر، تەرمى مامۆستا یوسف ئەحمەد شیخ بزێنى، پێشنوێژ و وتارخوێنى مزگەوتى حاجى عاسى، لەناو باڵەخانەیەکى ئەو شارەدا دۆزرایەوە.

برایەکى ئەو مامۆستا ئاینییە بە ئێن ئاڕ تى راگەیاند، کە براکەى نەکوژراوە، بەڵکو لە باڵەخانەکە کەوتووەتە خوارەوە و گیانى لەدەستداوە.

ئاماژەى بەوەشکرد، ئەوان تەرمى براکەیان بینیوە و هیچ شوێنەوارێکى فیشەک و کوژراوى پێوە دیار نەبووە و تەنها شوێنەوارى تەقینى سەرى هەبووە و گیانى لەدەستداوە.

لەلایەکى دیکەشەوە بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی ھەولێریش لە ڕوونکردنەوەیەکدا باسی لەوەکردووە، دوای پشکنین و توێکاریکردنی تەرمەکە دەرکەوتووە، کەوا ھیچ شوێنەوارێکی گولـله ولێدان یان ھەر ھۆکارێکی تر بە جەستەوەیەوە دیار نەبووە و گیانلەدەستدانەکەشی تەنھا کەوتنە خوارەوە له شوێنێكى بەرزەوە بووە.

ئەو مامۆستایە خەڵکى شارى کەرکوکە و ئۆتۆمبێلەکەى لەنزیک ئەو باڵەخانەیە ڕاگرتبوو و بە وتەى پۆلیسیش تا ئێستا هۆکارى مردنەکەى روون نییە.