سەردێڕ:

ئێران مانۆڕى سەربازى دەکات

فۆتۆ: 
2019-11-21

4041 جار خوێندراوەتەوە

بڕیارە سبەینێ هەینى ئێران مانۆڕى سەربازى لە ژێر ناوى پارێزگارى لە ئاسمانى ویلایەتى ٩٨ دەستپێبکات.

عەبدولرەحیم موسەوى فەرماندەى گشتى سوپاى پاسدارانى ئێران لەکاتى بەسەرکردنى ناوچەى مانۆڕە سەربازییەکە رایگەیاند، ئەو کارە بۆ تاقیکردنەوەى هێزى بەرگرى ئاسمانى ئێرانە لەو دۆخەى ئێستا وڵاتەکە رووبەڕووى بۆتەوە.

هاوکات قادر رەحیم زادە فەرماندەى مەیدانى مانۆڕە سەربازییەکە رایگەیاند، مانۆڕەکە بۆ ئامادەسازى هێزى بەرگرى ئێرانە و بەتایبەتى لەمجارەدا پشت بە بەرگریکردن دەبەستێت لە کاتى جوڵە و چارەسەرکردنى ئامانجى نادیار لە شەڕى ئەلیکترۆنی لە ئاسماندا.

رەحیم زادە باسى لەوەشکرد، مانۆڕە سەربازییەکە نمایشێکى ئامادەسازییە بۆ ناسینەوەى ئامانجە ئاسمانییەکانى دوژمن و لەناوبردنیان و هەروەها مەشق و راهێنانى سیستمى بەرگرى ئاسمانى و کۆنترۆڵکردنییەتى لە کاتى دەرکەوتنى هەر شتێکى سەیر و نادیاردا لە ئاسمانى ئێراندا.

باسى لەوەشکرد، مانۆڕەکە لە رووبەرى ٤١٦ هەزار کیلۆمەتر چوارگۆشە لە سنورى پارێزگاى سمنان لە باکورى رۆژهەڵاتى ئێران ئەنجام دەدرێت و تەواوى کەرەستەو و سیستمى بەرگرى  ویەکە سەربازییەکانى ئیران کە لە کەنداو و تەنگەى هورمز کاریان دیاریکردن و ئاشکراکردنى هەر شتێکى نادیارە بەشدارى مانۆڕەکە دەکەن.