سەردێڕ:

وەزارەتی دارایی: دابەشکردنی موچە راگیراوە

فۆتۆ: 
2019-11-21

128095 جار خوێندراوەتەوە

دیجیتاڵ میدیاى ئێن ئاڕ تى، هەولێر، هێرش قادر

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری بە دیجیتاڵ میدیاى ئێن ئاڕ تی راگەیاند، تا ئێستا پارەی بەغدا نەگەشتۆتە هەرێم و چاوەڕوانن بگات بۆیە دابەشکردنى موچە راوەستاوە.

ئەو سەرچاوەیە رایگەیاند، بەهۆى نەگەیشتنى پارەى بەغدا ئەمڕۆ مووچەی هیچ وەزارەت و دام و دەزگایەک دابەش نەکراوە و تا کاتی تەواوبوونی دەوامی فەرمی رۆژی چوارشەممەش پارەکە نەگەشتووە.

ئەو سەرچاوە وتیشی، ئەگەر پارەکە بگات ئەوا بە ماوەی چەند رۆژێک مووچەی سەرجەم وەزارەت و دام و دەزگاکان دابەش دەکەن بە پێی ئەو لیستەی کە ماوە.

بەپێی زانیارییەکانى ئێن ئاڕ تیش وەزارەتی دارایی و ئابورى حکومەتى هەرێم داوای کۆکردنەوەی داهاتی ناوخۆی کردووە تا دابەشکردنی مووچە بەردەوام بێت و راناوەستێت.

ئەمڕۆ کە ٢١ى مانگى ١١ى ٢٠١٩ یە تەنها موچەى مانگى هەشتى چەند وەزارەتێک دابەشکراوە و بەپێى چەند سەرچاوەیەکیش ئەگەر حکومەتى هەرێم موچەى مانگى هەشت و نۆ بتوانێت دابەش بکات، ئەوا چارەنوسی موچەی سێ مانگى کۆتایى ئەمساڵ بە نادیاری دەمێنێتەوە.