فۆتۆ:
2019-11-21
2005 جار خوێندراوەتەوە
فڕۆكه‌کانی توركیا گوندێكی سه‌ر به شارۆچكه‌ی گرێسپییان بۆردومان كرد و به‌هۆیه‌وه دوو هاوڵاتیی مه‌ده‌نی شەهیدبوون و سیانی دیكه‌ش برينداربوون.
ئاژانسی هاوار بڵاویكرده‌وه، فڕۆكه چاودێرییه بێفڕۆكه‌وانه‌كانی توركیا گوندی قرنفل-یان له‌ده‌وروبه‌ری گرێسپی لە رۆژئاواى کوردستان بۆردومان كرد‌و خێزانێکى پێنج كه‌سی بەرکەوتوون کە دوانیان شەهیدبوون و سیانیان به‌سه‌ختی برینداربوون.
ئاژانسەکە راشیگەیاندوە، هەندێک لە هاوڵاتیانی گوندەکە بە زەحمەت توانیویانە بریندارەکان لە گوندەکە دەربکەن و بۆ چارەسەر گەیاندویاننەتە نەخۆشخانەکانی شارۆچکەی کۆبانێ.
ئەگەرچی تورکیا دوو ڕێکەوتنی کردوە لەگەڵ ئەمریکا و ڕوسیا بۆ ڕاگرتنی هێرشەکانی بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان، بەڵام هێشتا هێرشەکانی بەردەوامە.