سەردێڕ:

سەرۆکی شارەوانییەکانی هەولێر دەستلەکارکێشانەوەی پێشکەش کرد

فۆتۆ: 
2019-11-21

6068 جار خوێندراوەتەوە

دیجیتاڵ میدیاى ئێن ئاڕ تى، هەولێر، هێرش قادر

سامان محەمەد سەرۆکی شارەوانییەکانی هەولێر نامەی دەستلەکارکێشانەوەی پێشکەش کردووە و چاوەڕوانی قوبوڵکردنە.

سامان محەمەد سەرۆکی شارەوانیەکانی هەولێر بە ديجيتاڵ میدیاى ئێن ئاڕ تی راگەیاند، دەست لەکارکێشانەوەکەی ماوەی چەند رۆژێکە پێشکەش بە وەزیری شارەوانی کردووە، وچاوەڕوانی قوبوڵکردنیەتی.

بەپێی زانیارییەکانی دیجیتاڵ میدیاى ئین ئاڕ تی دەست لەکارکێشانەوەی سەرۆکی شارەوانییەکانی هەولێر پەیوەندی بە گۆڕانکاری پۆستەکان لە ناو حکومەتدا هەیە.