سەردێڕ:

جێگری سەرۆکی ئەمریکا: ئایەتوڵاکانی تاران لە سەرکوتکردنی خۆپیشاندەران بەردەوامن

مایک پێنس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا
فۆتۆ: گووگڵ
2019-11-21

1374 جار خوێندراوەتەوە

جێگری سەرۆکی ئەمریکا باسی لە خۆپیشاندانەکانی ئێران کرد، و وەکو ئاماژەیەک بە بەکارهێنانی هێز لەلایەن بەرپرسانی باڵای ئێرانەوە وشەی "ئایەتوڵاکان"ی بەکارهێنا.

چەند کاتژمێرێک لەمەوبەر، مایک پێنس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا لە تویتێکدا ڕایگەیاند، لەکاتێکدا ئێرانییەکان چوونەتە سەر شەقامەکان، ئایەتوڵاکانی تاران لە سەرکوتکردن و زیندانیکردنی خەڵکەکەیان بەردەوامن.

ڕاشیگەیاند، پەیامی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕوونە و خەڵکی ئەمریکا، لەگەڵ خەڵکی ئێراندان.

لە ئێوارەی هەینی ڕابردووەوە، بەهۆی گرانبوونی نرخی بەنزینەوە، خۆپیشاندان لە زۆرێک لە شارەکانی ئێران دەستیپێکردووە، بەڵام بەهۆی بڕینی هێڵی ئینتەرنێتی ئێرانەوە، لەلایەن بەرپرسانی ئەو وڵاتەوە، زانیارییەکی ئەوتۆ دەست ئاژانسەکانی هەواڵ ناکەوێت.

دوێنێش ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ڕاپۆرتێکی سەبارەت بە خۆپیشاندانەکانی ئێران بڵاوکردەوە و تێیدا، ئاماژە بە کوژرانی زیاتر لە ١٠٠ هاوڵاتی ئەو وڵاتە کرابوو.

H.B