سەردێڕ:

عێراق.. خۆپیشاندەران دەروازەى سەفوانیان لەگەڵ کوەیت داخست

خۆپیشاندانەکانى عێراق
فۆتۆ: 
2019-11-21

1245 جار خوێندراوەتەوە

خۆپیشاندانەکانى عێراق بەردەوامى هەیە و لە شارى بەسرە خۆپیشاندەران دەروازەى سەفوانیان بەرووى کوەیت دا داخست.

بەپێى سەرچاوەکانى هەواڵ خۆپیشاندەران ڕێگەیان گرتووە لە هاتوچۆکردن لە دەروازەکە و دەڵێن، دەروازەکە ناکەنەوە تا ئەو کاتەى داواکارى خۆپیشاندەران جێبەجێدەکرێت کە گرنگترینیان رەخساندنى هەلى کار و دامەزراندنیانە.

دەروازەى سەفوان  لە سنورى پارێزگاى بەسرە یەکێکە لە دەروازە وشکانییەکانى نێوان عێراق و کوەیت و لەدیوى وڵاتى کوەیتەوە دەروازەى عەبدلى سنورى هەیە.  

لە سەرەتای مانگی تشرینی یەکەمەوە خۆپیشاندان لە بەغداد و چەند شارێکی دیکەی عێراقدا سەریهەڵداوە، بە جۆرێک کە لە دوای رووخانی ڕژێمی سەدام حسێنەوە لە ساڵی ٢٠٠٣، ئەمە یەکەمین خۆپیشاندانی گەورەی لەو شێوەیەیە لە عێراقدا، بەپێی دوایین ئامارەکان ژمارەی کوژراوانی خۆپیشاندانەکانی عێراق زیاترە لە ٣٠٠ کەس، و زیاتر لە ١٥ هەزار خۆپیشاندەریش برینداربوون.