سەردێڕ:

سێرگی لاڤرۆڤ: ئەنقەرە دڵنيایی پێداوین چيتر هێرش ناکەنە سەر باکورى سووریا

سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیرى دەرەوەى رووسیا
فۆتۆ: ئەرشیف
2019-11-20

2361 جار خوێندراوەتەوە

وەزيری دەرەوەی رووسيا ڕايگەياند، ئەنقەرە دڵنيایی داوەتە مۆسکۆ، کە چيتر هێرش ناکەنە سەر باکوری سوريا و کوردەکان.

ئەمڕۆ چوارشەممە سێرگی لاڤرۆڤ وەزيری دەرەوەی رووسيا ئاماژەى بەوە کرد، ئاگاداری لێدوانی بەرپرسانی ئەنقەرەن سەبارەت بە هێرشێکی نوێ بۆ سەر باکوری سووريا، بەڵام تورکيا هيچ هێرشێک ناکات.

ئەوەشی خستەڕوو، زۆرينەی هێزە کوردييەکان لە سنوری تورکيا کشاونەتەوە.

ئەو لێدوانەی وەزيری دەرەوەی رووسیا لەکاتێکدايە، ڕۆژی دووشەممە وەزيری دەرەوەی تورکيا ڕايگەياند، هێرشی نوێ لە باکوری سووريا لە ناوچە کوردييەکان ئەنجامدەدەن.

ئ.ر