لۆگۆی ڕێکخراوی لوتکە
فۆتۆ: گووگڵ
2019-11-20
979 جار خوێندراوەتەوە
دەزگای لوتكە بۆ کاروبارى پەنابەران ڕایگەیاند، توانیویانە سێ كۆچبەرى خەڵکی هەرێمى کوردستان و عێراق لە گرتووخانەکانى تورکیا ئازادبکەن.
دەزگای لوتكە بۆ كاروباری ئاوارە و پەنابەران ئەمڕۆ چوارشەمە ٢٠ى تشرینى دووەمى ٢٠١٩، بڵاویکردەوە توانیویانە سێ كۆچبەرى هەرێم و عێراق لە گرتووخانەکانى تورکیا ئازادبکەن کە دوو كەسیان خەڵكی پارێزگای دهۆكن و ئەوى تریشیان خەڵكی پارێزگای بەغدایە.
ئاماژەى بەوەشکردوە، ئەو سێ كۆچبەرە لە گرتوخانەكانی ئیستەنبوڵ دەستبەسەركرابوون، و دوای ئازادکردنیان بۆ ناوچەکانى خۆیان لە هەرێم و عێراق گەڕێندراونەتەوە.
ئەوەش لە کاتێکدایە، هەر لە ١٦ى ئەم مانگەدا دەزگای لوتکە بۆ كاروباری ئاوارەو پەنابەران ڕایگەیاند، توانیویانە لەڕێگەى نوێنەرەکانیان لە تورکیا ٧ كۆچبەرى کورد لە زیندانەکانى تورکیا ئازادبکەن.
