سەردێڕ:

ئێن ئاڕ تی لەناو داعشە زیندانییەکانی سوریادا

زیندانێک لە سوریا
فۆتۆ: NRT
2019-11-20

11031 جار خوێندراوەتەوە

پەیامنێری ئێن ئار تیی دەچێتە نێو زیندانێکی ژێر دەسەڵاتی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) و چاوی بە داعشە زیندانییەکان دەکەوێت.

پەیامنێری ئێن ئار تیی ڕایگەیاند، ئەو زیندانە ٥٠٠ زیندانیی داعش لەخۆدەگرێت کە بە ڕەگەزنامە خەڵکی ٢٨ وڵاتی جیاوازی جیهانن.

ئەوەش لەکاتێکدایە، لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا، بە لایەنی کەمەوە، ١٠ هەزار زیندانیکراوی داعش، کە دوو هەزاریان خەڵکی دەرەوەی سوریان، لەنێو چەند زیندانێکی جیاوازدا، بوونیان هەیە. جیا لەوانەش، زیاتر لە سەد هەزار لە کەس و کار و خێزانی ئەندامەکانی داعش و خەڵکە ئاوارەبووەکانی دیکەی لێیە لەنێو کەمپەکانی ئەو دەڤەرەی هەسەدە سەرپەرشتی دەکات.