سەردێڕ:

فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆردومانی باڵەکایەتی دەکەن

لۆگۆی هەواڵی NRT
فۆتۆ: NRT
2019-11-20

3118 جار خوێندراوەتەوە

دوو فڕۆکەی جەنگی لە سەرلەبەیانی ئەمڕۆوە بۆردومانی چیای حەسارۆست لەسنوری باڵەکایەتی دەکەن.

پەیامنێری دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی ڕایگەیاند، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەمە،۲۰ی تشرینی دووەمی ۲۰۱۹، دوو فڕۆکەی جەنگی بۆردومانی حاجی ئۆمەران لە ناوچە سنورییەکانی هەرێم و تورکیا دەکەن.

ڕاشیگەیاند، بەهۆی بۆردومانەکانەوە ترس و دڵەڕاوکێ لای دانیشتوانی سنورەکە دروستبووە .

بەرێوبەری ناحیەی سمیلان بۆ ئێن ئارتی ڕایگەیاند، فرۆکەی تورکی کوپی کونە کۆتریان بۆردوومان کردووە  لەسنوری ناحیە سمیلان.

ئەوەش لەکاتێکدایە سوپای تورکیا بەبیانوی هەبوونی گەریلاکانی پەکەکە، چەندین ساڵە بۆردوومانی ناوچە سنورییەکانی هەرێم و تورکیا دەکات و ئەوەش، بووەتە هۆی ئەوەی چەندین گوند لەسنورەکەدا چۆڵ بکرێن و شەهید و برینداربوونی هاوڵاتیانی مەدەنی لێبکەوێتەوە، هاوکات، زیانێکی زۆریش بە بەرووبوومی کشتوکاڵی جوتیارانی ناوچەکە بگات.