فۆتۆ:
2019-11-20
7416 جار خوێندراوەتەوە
بڕیارە ئەمڕۆ لە سنوری پارێزگای سلێمانی دابەشكردنی نەوتی سپی بەسەر ماڵاندا دەستپێبكات و سەرەتاش لە شارۆچکەى چەمچەماڵ دابەشدەکرێت.
بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانی ڕایگەیاندووە، ئەمڕۆ دابەشكردنی نەوتی سپی بەسەر ماڵاندا لە سنوری قەزای چەمچەماڵ و شاەزوور و ناحیەی بازیان دەستپێدەكات.
ئەو بەرێوەبەرایەتی ڕاشیگەیاندووە، دابەشكردنی نەوت لەو هاووڵاتیانەوە دەستپێدەكات، كە ساڵی ڕابردوو وەریان نەگرتوو و سەرەتاش بە كۆدی ۲۷۹ی دەدرێت.
ئەمەش لە كاتێكدا ڕۆژی یەك شەممەی ڕابردوو نەوتی سپی لە سنوری پارێزگای هەڵەبجە دەستی پێكردوو بۆ هەر بەرمیلێك بڕی ٤٦ هەزار دینار لە ماڵان وەرگیراوە و نەوتەكەش لە ڕێگای كارتی زیرەكەوە بەسەریاندا دابەشكراوە.