سەردێڕ:

نێچیرڤان بارزانی: بەغدا قوڵایی ستراتیجی هەرێمی کوردستانە

دۆخی عێراق و هەرێم
فۆتۆ: 
2019-11-20

2268 جار خوێندراوەتەوە

 نێچیرڤان بارزانی لە زانکۆی ئەمریکی لە دهۆک ڕایگەیاند، بەغدا قوڵاییی ستراتیجی هەرێمی کوردستانە و دەبێـت لە ڕێگەى بەهێزکردنی پێگەى کورد لە بەغدا و جێبەجێکردنی دەستوری مافەکانمان بپارێزین.

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم  لە دیداری ئاشتى و ئاسایش لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە زانکۆی ئەمریکی دهۆک ڕایگەیاند، "ناکۆکی مەزهەبی و نەبوونی کەلتوری پێکەوەژیان و عەقڵیەتی تۆڵەسەندنەوە وایکرد شەڕ و ململانێ لە ناوچەى ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بڵاوببێتەوە و دەیان کێشەى قوڵ بۆ گەلانی ناوچەکە دروستبکات".

نێچیرڤان بارزانی وتیشی ، "ئێمە لە هەرێمی کوردستان هەوڵمانداوە کە نەبینە بەشێک لە شەڕەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و گرنگە لە ناوخۆی هەرێم سەرجەم هێزەکان بەدووربن لەو شەڕ و ململانیییەی کە هەیە  دەبێت هەوڵبدرێت ستراتیجیەتی ئاوەدانکردنەوە و گەشەسەندن لە هەرێم  جێبجێبکرێت و ببێتە نمونە لە ناوچەکەدا".

ئەوەشی وت، "سەبارەت بە عێراق ماوەیەکى زۆر لەمەوپێش پێشبینی ئەوامان کرد کە کێشەکانی عێراق بەرەو تەقینەوە دەڕوات و بە تایبەت هەر لەو کاتەى دەستوری عێراق پێشێلکرا ئێمە وەک کورد یەکەم لایەن بووین ئاماژەمان بەم  مەترسییە کرد و ئێستاش چارەسەری کێشەکە بە ئەنجامدانی چاکسازی و جێبەجێکردنی".

سەرۆکى هەرێم  ڕاشیگەیاند، "بەغدا قوڵاییی ستراتیجی هەرێمی کوردستانە و دەبێـت لە ڕێگەى بەهێزکردنی پێگەى کورد لە بەغدا و جێبەجێکردنی دەستوری مافەکانمان بپارێزین"، دەشڵێت "لەسەرەتای کێشەکانەوە چوینەتە بەغدا و ئامادەى هەموو هاوکارییەکی خۆمان بۆ بەرپرسانى عێراق دەربڕیوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان".