سەردێڕ:

فڕۆکەکانی ئیسرائیل چەند پێگەیەکیان لە سوریا بۆردومانکرد

دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
فۆتۆ: 
2019-11-20

1674 جار خوێندراوەتەوە

بەرەبەیانى ئەمڕۆ فڕۆکەکانی ئیسرائیل هێرشیان کردووەتە سەر چەند پێگەیەک لە ناو شاری دیمەشق و سوریاش دەڵێت، سیستمی بەرگری ڕێگەی لە موشەکەکان گرتووە.

ئەفیخای ئەدرعی وتەبێژى سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاندووە،  ژمارەیەک بنکەی ئێرانی و سورییمان کردووتە ئامانج وەک وەڵامدانەوەی  ئەو هێرشانەی کرابوونە سەر سنوری ئیسرائیل.

هاوکات تەلەفزیۆنی فەرمی سوریاش بڵاویکردەوە، کە سیستمی بەرگری موشەکی سوریا ڕێگەى لە موشەکە ئیسرائیلیەکان گرتووە پێش گەشتن بە ئامانجەکانیان و تەقاندوونیەتییەوە.

ئەمەش لە دوای ئەوە دێت دوێنێ سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، چوار موشەک لە سوریاوە بە ئاراستەی ئیسرائیل تەقێندراوە