سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. گەنجێک لەنێو خۆپیشاندەراندا ڕاهێنان لەسەر تیروکەوان دەکات

فۆتۆ: 
2019-11-19

5916 جار خوێندراوەتەوە

چەند ڕۆژێکە ڤیدیۆی گەنجێک لە زانکۆی پۆلی تەکنیکی هۆنگ کۆنگ لە چین تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی تەنیوە، کە تیایدا ڕاهێنان لەسەر تیروکەوان دەکات.

ڤیدیۆکە لە هەژماری "BBC News" لە یوتیوب بڵاوکراوەتەوە و تیایدا گەنجێک لەناو کەمپی زانکۆی هۆنگ کۆنگدا ڕاهێنان لەسەر بەکارهێنانی تیروکەوان دەکات، کە وەک باس دەکرێت چەکێکی باوە لە خۆپیشاندانەکانی زانکۆکەدا، کە ماوەی مانگێکە بەردەوامە.

خۆپیشاندانەکە چەند هەفتەیەکە بە ئاقارێکی تونددا دەڕوات، کە پۆلیس گازی فرمێسکڕێژ و ئاو دەگرنە خۆپیشاندەران و خۆپیشاندەرانیش بە کۆکتێلی مۆڵۆتۆڤ و بۆمبی دەستکرد و بەرد و تیروکەوان وەڵام دەدەنەوە.

ب.ع.