سەردێڕ:

چۆن دەتوانیت خۆت رزگار بکەیت لەوکاتەی خەریکە ئۆتۆمبێلەکەت ژێر ئاو دەکەوێت؟

فۆتۆ: 
2019-11-19

7466 جار خوێندراوەتەوە

لەکاتی تووشبوون بە هەر حاڵەتێکی مەترسیدار یان هەر رووداوێکی نەخوازراو پێویستە بزانیت چۆن خۆت رزگار دەکەیت و هەنگاوە سەرەتاییەکان بە وریاییەوە جێبەجێ بکەیت بۆ ئەوەی ژیانت نەکەوێتە مەترسییەوە.

بۆ ئەم مەبەستە ماڵپەڕی بەزکیتۆ ئاماژەی بە چەند هەنگاوێکی سەرەتایی و گرنگ کردووە بۆ ڕزگاربوون لەو مەترسییە بەم جۆرە:

لەو کاتەی کە ئۆتۆمبێلەکە دەخزێت و بەرەو ناو ئاوەکە دەچێت دەبێت یەکەم شت دەبێت پشتێنی سەلامەتییەکە بکەیتەوە.

هەوڵمەدە دەرگای ئۆتۆمبێلەکە بکەیتەوە چونکە ئاوەکە فشاری دەخاتە سەر و رێگەت پێنادات، بەڵکو دەبێت هەوڵبدەیت پەنجەرەکە بکەیتەوە.

بەڵام ئەگەر نەتتوانی پەنجەرەکەش بکەیتەوە ئەوا باشتروایە بوەستیت تا ئۆتۆمبێلەکە پڕ لە ئاو دەبێت، لەو کاتەدا دەتوانیت لە ماوەیەکی کەمدا ئۆتۆمبێلەکە بکەیتەوە و خۆت لە نقوم بوون و خنکان رزگار بکەیت.

پاش هاتنە دەرەوەشت لەناو ئاوەکە، سەیری بڵقی هەوا بکە و بە ئاڕاستەی رۆیشتنی ئەوان مەلە بکە چونکە دەتگەیەننە سەر ئاوەکە و دەتوانیت بەم جۆرە خۆت رزگار بکەیت.