سەردێڕ:

پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی هەرێم

سرووشتی کوردستان لە وەرزی پایزدا
فۆتۆ: گووگڵ
2019-11-19

8514 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێم کەش و ھەوای شارەکانی ھەرێمی کوردستان بۆ ئەمڕۆ و سبەینێ بڵاوکردەوە.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی ھەرێم ئەمڕۆ سێشەممە و سبەینێ چوارشەممە، پلەی گەرمای ھەرێم کەمێک بەرز دەبێتەوە و ئاسمانی شارەکانی ھەرێم  ساماڵ دەبێت.

ئەوەش بەمانای وردە وردە بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما دێت و لە سبەینێ چوارشەممەوە، ئەو شەپۆلی سەرمایەی ڕووی لە ھەرێم کردووە، کەمتر دەبێتەوە.

ئەمڕۆ نزمترین پلەی گەرما لە ھەولێر ٥ پلە دەبێت، و لە سلێمانی ٧ پلە و لە دھۆک ٥ پلە، لە کەرکوکیش ٨ پلە دەبێت.

بۆ سبەینێش نزمترین پلەی گەرما لە ھەولێر ٧ پلە دەبێت، سلێمانی ٨ پلە، دھۆک ٦ پلە و، کەرکوک ٩ پلە دەبێت.

Image may contain: sky and outdoor
Image may contain: sky, cloud, text and outdoor
Image may contain: outdoor, text and nature
Image may contain: sky and outdoor