سەردێڕ:

شنگال.. فڕۆکەکانی تورکیا ​کۆمەڵگای خانەسۆریان بۆردومانکرد

وێنەی بۆردوومانەکە
فۆتۆ: NRT
2019-11-19

3129 جار خوێندراوەتەوە

دیجیتاڵ میدیای ئێن ئار تیی، شنگال، نەزیر شنگالی

پەیامنێری دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی
ڕایگەیاند، فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا، کۆمەڵگای خانەسۆریان لە سنوری شەنگاڵ بۆردومان کردووە.

پەیامنێری دیجیتاڵ میدیای ئێن ئار تیی ڕایگەیاند، کەمێک لەمەوبەر فرۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆمبارانی بارەگایەکی یەکینەکانی بەرخۆدانی شەنگال (یەبەشە)، لە کۆمەڵگای خانەسوری سەر بە ناحیەی سنونیان کرد.

ڕاشیگەیاند، بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان ٥ شەڕڤان برینداربوون و گەیەندراونەتە نەخۆشخانە.

ئاماژەی بەوەشدا، شوێنی نیشتەجێبوون لە بارەگاکەی یەبەشەوە نزیکە و ئەو بۆمبارانە، ترسێکی زۆری لەلای هاوڵاتیانی ناوچەکە بەجێهێشتووە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، ٤ی ئەم مانگەش فرۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆمبارانی کۆمەڵگەی خانەسوریان کردبوو، لە ئاکامدا، ٣ شەڕڤانی یەبەشە بریندارببوون و دواتریش، هەر لە ٥ی ئەم مانگەدا، لەلایەن فرۆکە جەنگییەکانی تورکیاوە، گوندی بارێ لە سنووری قەزای شنگال بۆردومانکرابوو.