سەردێڕ:

هەولێر.. ئاگر لە بەشەناوخۆییەکى کچان کەوتەوە

بەهۆى بتڵى غازەوە
فۆتۆ: 
2019-11-18

17642 جار خوێندراوەتەوە

دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی، ئەحمەد مستەفا

لە یەکێک لە نهۆمەکانی باڵەخانەیەکی بەشەناوخۆیی تەقەنی کچانی هەولێر بەهۆی تەقینی بتڵی غازەوە ئاگر کەوتەوە.

ئەمشەو دووشەممە، لە یەکێک لە نهۆمەکانی باڵەخانەیەکی بەشەناوخۆیی تەقەنی کچانی هەولێر، بەهۆی تەقینی بتڵێکی غازەوە ئاگر دەکەوێتەوە و هەر زوو ئاگرەکە کۆنتڕۆڵدەکرێت و هیچ زیانێکی گیانیی نابێت.

بەشەناوخۆیی تەقەنی کچان نزیکەی ٤٠٠ خوێندکار لەخۆدەگرێت، خوێندکارەکان باس لەوە دەکەن خزمەتگوزاریی پێویستیان بۆ دابین نەکراوە، وەک ئاو و کارەبا.

ئەو بەشەناوخۆییە تایبەتە بە خوێندکارە کچەکانی کۆلێژی تەکنیکی کارگێڕیی هەولێر و پەیمانگای تەکنیکی کارگێڕیی هەولێر، کە سەر بە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێرن.