سەردێڕ:

وەزیری دارایی: هەواڵی پاشەکەوت کردنی موچەى سێ مانگی ئەمساڵ ڕاستنییە

فۆتۆ: 
2019-11-18

47909 جار خوێندراوەتەوە

 وەزیری دارایی ڕاگەیەندراوێکى لەبارەی موچەوە بڵاوکردەوە و ڕایگەیاندووە، هەواڵی پاشەکەوتکردنی سێ موچەى ئەمساڵ دوورە لە ڕاستییەوە.

ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی و ئابوری لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕەتیکردەوە موچەى مانگەکانی ١٠ و ١١ و ١٢ی ئەمساڵ پاشەکەوت بکرێت و، دەڵێت، "موچەی فەرمانبەران ٣٠ رۆژ جارێك و لەكاتی خۆیدا بەبێ دواكەوتن دابەشكراوە و بەو شێوەیەش بەردەوام دەبێت".

ناوبراو ڕاشیگەیاندووە، "پاشەكەوت هیچ گۆڕانكارییەكی بەسەردا نەهاتووە، لە سەرەتای دەستبەكاربوونمان بە هیچ جۆرێك موچە دوانەكەوتووە و لەكاتی خۆیدا موچە دابەشكراوە".

لە كۆتاییدا ئاوات جەناب نوری ئەوەشی ڕاگەیاندووە، "دەبێت هاوڵاتی و موچەخۆران هۆشیاربن، هەموو بڕیار و ڕێنماییەكانمان لە راگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابوری بە شەفافی بڵاودەكەینەوە، بۆیە نابێت بڕوا بە درۆ و چەواشەكاری بكەن".

ئەمەش دوای ئەوە هات، ئەمڕۆ سۆران عومەر پەرلەمانتارى فراکسیۆنى کۆمەڵ لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، حکومەتێکى سێ مانگى سێ موچە پاشەکەوت دەکات.