سەردێڕ:

وەزارەتی بازرگانی: ٢٨ ملیار دیناری پارەی گەنمی جوتیاران دابەشدەکرێت

فۆتۆ: 
2019-11-18

3376 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی وەزارەتی پیشەسازی ڕایگەیاند، ٢٨ ملیار دینار پارەی گەنمی جوتیاران دابەشدەکرێت.

نەوزاد ئەدهەم بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانیی هەرێم لە لێدوانێکیدا بۆ دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی ڕایگەیاند، چەکی پارەی گەنمی جوتیارانی شارەکانی هەرێم ئامادەیە و کۆی بڕی پارەکەش ٢٨ ملیار دینارە.

نەوزاد ئەدهەم وتیشی، "لەو ٢٨ ملیار دینارە، ٢٠ ملیار بۆ جوتیارانی سلێمانییە، ٤ ملیار بۆ جوتیارانی هەولێر و ٤ ملیاریش بۆ جوتیارانی دهۆکە".

دەربارەی کاتی دابەشکردنی پارەکە باسی لەوە کرد، "جارێ کاتەکەی دیاریکراو نییە و پاش تەواوبوونی هەندێک ڕێوشوێنی بانکیی خۆمان جوتیاران ئاگاداردەکەینەوە".

باسی لەوەش کرد، ئەمە کۆتا وەجبەی پارەی گەنمی ساڵی ٢٠١٩ی جوتیارانە، پاش دابەشکردنی ئەم بڕە پارەیە، پڕۆسەی دابەشکردنی پارەی گەنمی جوتیاران بەکۆتادێت.

ئەمەش لەکاتێکدایە، لە ماوەی ڕابردوود ابەهۆی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا، پارەی گەنمی جوتیاران بۆ چەند ساڵێک دواکەوت و جوتیارانی هەرێمیش چەندین جار بۆ ئەو پرسە گردبوونەتەوە و داوای مافەکانی خۆیان کردووە.

H.A