سەردێڕ:

​سوپای پاسداران: بە هێز وەڵامی هەر گێرەشێوێنییەک دەدەینەوە

فۆتۆ: 
2019-11-18

2868 جار خوێندراوەتەوە

سوپای پاسدارانی ئێران لەسەر خۆپیشاندانەکانی ئەو وڵاتە ڕایگەیاند، ئەوان بە هێز وەڵامی "هەر جۆرە گێرەشێوێنی و تێکدانی ئاسایشی خەڵکی" دەدەنەوە.

ئەمڕۆ، ١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩، سوپای پاسدارانی ئێران، لە بەیاننامەیەکدا، لەسەر دۆخی خۆپیشاندانەکانی وڵاتەکەی ئەوەشی ڕاگەیاندووە، "گروپێکی شەیتانی، تاوانبار و دووڕوو کە ئەمریکا سەرکردەیانە، لەگەڵ بەرماوەکانی دەوڵەتی پەهلەوی و میدیاکانی زایۆنیزم لە پشت ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی باش و تێگەیشتوی ئێرانەوەیە".

غوڵامڕەزا سولەیمانی، بەرپرسی سوپای بەسیج کە بەشێکە لە سوپای پاسداران ئەمرۆ وتویەتی، هەرکاتێک هێزە ئەمنییەکانی ناو شارەکان پێویستیان بە ئێمە بێت، ئەوا بێ یەک و دوو، دەچین بۆ یارمەتیدانیان.

ئەوەش لەکاتێکدایە، بەگوێرەی ئەو گرتە ڤیدیۆیانەی بڵاودەبنەوە، هێزە ئەمنییەکانی ئێران بە زەبری هێز و بە بەکارهێنانی توندوتیژی و دەستڕێژی گولەی ڕاستەوخۆ، بڵاوە بە خۆپیشاندەران دەکەن.

بەرپرسانی ئێران ئینتەرنێتیان لە تەواوی وڵاتدا بڕیوە و ئاژانسەکان و خۆپیشاندەرانیش ناتوانن ڕووماڵی ڕووداوەکان بکەن.