سەردێڕ:

سەفین دزەیی: به‌ڕێوبه‌رایه‌تی خۆسه‌ر لە رۆژئاوا ئیداره‌یه‌كی ته‌ندروستی به‌ڕێوه‌نه‌برد

فۆتۆ: 
2019-11-18

3885 جار خوێندراوەتەوە

به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگەیاند، مەسعود بارزانی زۆر هه‌وڵی دا كه ‌له‌ رۆژئاوای كوردستان یه‌كڕیزی درووست ببێت، به‌ڵام به‌ڕێوبه‌رایه‌تی خۆسه‌ر ئیداره‌یه‌كی ته‌ندروستی به‌ڕێوه‌نه‌برد و پابه‌ندی رێككه‌وتنه‌كان نه‌بوو.

لە میانی وتەکانی لەبەردەم ژمارەیەک لە هاوڵاتییانی کوردی نیشتەجێی ئەمریکا سەفین دزەیی باسی لەوەشکرد، تا ئێستا ١٦ هه‌زار و ٢٠٠ هاووڵاتی له‌ رۆژئاوای كوردستانه‌وه‌ ئاواره‌ی هه‌رێمی كوردستان بوون‌و ئه‌گه‌ر ره‌وشه‌كه‌ به‌رده‌وام بێت پێشبینی ده‌كرێت ٢٠٠ هه‌زار هاووڵاتی ئاواره‌ی هه‌رێمی كوردستان ببن.

به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌باره‌ی ره‌وشی عێراقه‌وه‌، وتی،"سەرۆك وەزیرانی ئێستا لە مالیکی و ئەوانی دیکە زۆر باشتر بووە و رەوا نیە شکستی خەڵکی دیکە لەسەر ئەو بکرێتە ماڵ".