سەردێڕ:

تورکیا: هێزە کوردییەکان ٨٠٠ چەکدارى داعشیان ئازادکردووە

فۆتۆ: 
2019-11-18

3013 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتى بەرگرى تورکیا رایگەیاند، هێزە کوردییەکان ٨٠٠ چەکدارى داعشیان لە بەندینخانەى گرێ سپى لە باکورى سوریا ئازادکردووە.

لە راگەیەنراوێکی وەزارەتى بەرگرى تورکیادا هاتووە، "چەکدارانى (یەپەگە وپەکەکە) لانى کەم ٨٠٠ چەکدارى داعشیان ئازادکردووە کە لە شەڕى دژى داعشدا دەستگیری کردوون.

باسلەوەشکراوە، تورکیا تا ئێستا زیاتر لە چوار هەزار چەکدارى داعشى لە عێراق و سوریا کوشتووە.

ئەمەش لەکاتێکدایە لە سەرەتای دەستپێکردنی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر باکوری رۆژهەڵاتی سوریا، بەشێک لە کەسوکاری چەکدارانی داعش هەڵاتن و هەسەدەش رایگەیاند، بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی له‌شكركێشی سوپای توركیا ناچارن به‌شێكی هێزه‌كانیان بگوازنه‌وه‌ به‌ره‌كانی شه‌ڕ.

پێشتر دۆناڵد ترەمپ سەرۆکى ئەمریکا چەند جارێک داواى لە وڵاتانى ئەوروپا کردووە کە پێویستە ئەو چەکدارە بیانییانەى داعش وەربگرنەوە، کە لە بەندینخانەکانى ژێر دەسەڵاتى هەسەدە لە سوریادان، بەڵام ئەگەر ئەوروپا وەریان نەگرێت ئەوا ناچارن ئازادیان بکەن بەرەو ئەو وڵاتانەی کە لێوەی هاتوون، کە ئەڵمانیا و فەرەنسا و وڵاتانی دیکەن.