سەردێڕ:

گەرمیان .. بەڕێوەبەری رادیۆی دەنگ سێ مانگ زیندانى دەکرێت

فۆتۆ: 
2019-11-18

2335 جار خوێندراوەتەوە

دادگای کەلار بە یاسای سزادانی عێراقی بڕیاریدا ئازاد عوسمان بەڕێوەبەری رادیۆی دەنگ سێ مانگ زیندانى بکرێت.

پەیامنێرى دیجیتاڵ میدیاى ئێن ئاڕ تى رایگەیاند، دواى ئەوەى ڕۆژى ١٣ى تشرینى دووەم دادگای کەلار بڕیاری ئازادکردنى ئازاد عوسمان، بەرێوەبەری رادیۆی دەنگی لە گەرمیان دا بەکەفالەت، ئەمڕۆ بۆ جارێکى دیکە دادگا بڕیارى دەستگیرکردنى بۆ دەرکردەوە.

ڕاشیگەیاند، بەڕێوەبەری ڕادیۆی دەنگ لە کەلار بە یاسای سزادانی عێراقی بە سێ مانگ زیندانی لەگەڵ ڕاگرتنی جێبەجێکردنی حوکمەکە و ۲٥۰ هەزار دینار سزای دارایی زیندانى کراوە.

بە پێی راگەیەنراوێکى رادیۆی دەنگ لە گەرمیان کە ڕۆژى ١٣ى تشرینى دووەمى ٢٠١٩ بڵاویکردەوە، ئازاد عوسمان بەرێوەبەری رادیۆکە بە مادەی ٤۳۳ی یاسای سزادانی عێراقی کە تایبەتە بە تۆمەت هەڵبەستن، زیندانیکراوە .

لە ماوەکانى رابردوودا بە تۆمەتی جۆراوجۆر، ژمارەیەک ڕۆژنامەنوس لەلایەن دادگاکانى هەرێمى کوردستانەوە بانگهێشتى دادگا کراون و بەشێکیان بەکەفالەت ئازاد کراون.