سەردێڕ:

سۆران عومەر : حکومەتى هەرێم سێ موچە پاشەکەوت دەکات

فۆتۆ: 
2019-11-18

16314 جار خوێندراوەتەوە

سۆران عومەر پەرلەمانتارى فراکسیۆنى کۆمەڵ لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، حکومەتێکى سێ مانگى سێ موچە پاشەکەوت دەکات.

سۆران عومەر لە تۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسبوک نوسیویەتى، ئەم کابینەیە نەیتوانی موچەی نەدراوی سێ مانگی ئەمساڵ بداتەوە، تا کۆتایی ساڵیش دەتوانێ موچەی مانگی نۆ بدات، بۆیە وەزارەتى دارایی پێشنیاری بۆ ئەنجومەنی وەزیران کردوە موچەی مانگەکانی ١٠ و١١و١٢ و موچەی مانگێکی خانەنشینی بەتەواوی نەدەن و ناوی لێ بنێن پاشەکەت.

دەشلێت، "ئەمە سەلمێنەری ئەوەیە ئەم کابینەیەش نەیتوانی مانگێک موچە پێش بخات بەڵکو زیاتر دوایخست و سێ موچەش دەکاتە دیاری پاشەکەوت".

ئەوە لەکاتێکدایە لە کۆتایى مانگى ١١ نزیکدەبینەوە و حکومەتى هەرێم ئێستا موچەى مانگى هەشتى چەند وەزارەتێکى دابەشکردووە و گەر بەو شێوەیەش دابەشکردنى موچە بەردەوام بێت ئەوا تەنها ئەگەرى دابەشکردنى یەک موچەى دیکە هەیە لەمساڵدا.