سەردێڕ:

حكومەتى سوریا دووەم گەورەترین وێستگەی کارەبای وڵاتەکەی کۆنترۆڵکردەوە

وێستگە کارەباییەکە
فۆتۆ: رۆیتەرز
2019-11-18

5357 جار خوێندراوەتەوە

سوپای حكومەتى سوریا لە نزیک شاری حەلەب، دووەم گەورەترین وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبای لە وڵاتەکەیدا کۆنترۆڵکردەوە.

بەگوێرەی هەواڵێکی تەلەفزیۆنی ئاڕ تیی ڕووسیا، سوپای سوریا وێستگەی "تشرین"، کە دووەم گەورەترین وێستگەی کارۆئاوییە لەو وڵاتەدا، کۆنترۆڵکردووەتەوە.

ئاماژە بەوەشدراوە، لە ئێستادا پۆلیسی ڕوسیا و سوپای سوریا پشتێنی ئەمنییان بە دەوروبەری وێستگەکەدا درووستکردووە.

ئەوەش هاتووە، وێستگەی تشرین ٢٠ ساڵ لەمەوبەر لەلایەن ئەندازیارانی ڕوسی و سوریاییەوە، لەسەر ڕووباری فوڕات، بە دووری ٩٠ کیلۆمەتر لە شاری حەلەب درووستکراوە. وێستگەکە لەتوانایدایە بڕی ٦٣٠ مێگاوات کارەبا بەرهەم بهێنێت.

ئەمەش لەکاتێکدایە، سوپای سوریا لەماوەی ڕابردوودا، گەورەترین وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبا، کە دەکەوێتە شاری تەبقەی سەر بە پارێزگای ڕەققە، کۆنترۆڵکردبوویەوە.

H.B