سەردێڕ:

هەڵەبجە.. ئەمڕۆ نەوت بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشدەکرێت

فۆتۆ: 
2019-11-18

3040 جار خوێندراوەتەوە

بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە لە پارێزگاى هەڵەبجە نەوت بەسەر هاوڵاتییانى سنورەکەدا دابەشبکرێت.

گۆران عوسمان سەرۆکى لیژنەى سوتەمەنى هەڵەبجە بە دیجیتاڵ میدیاى ئێن ئاڕ تى ڕاگەیاند، ئەمڕۆ دەستدەکرێت بە دابەشکردنى نەوتى سپی بەسەر هاوڵاتییانى سنورى هەڵەبجەدا و لە سەرەتاشدا لەو خێزانانەوە دەستپێدەکات کە بڕە نەوتى ساڵى رابردوویان وەرنەگرتووە، کە ١٧ هەزار خێزانن.

ئاماژەى بەوەش کردووە، هەر ماڵێک بەرمیلێک نەوتى بەسەردا دابەشدەکرێت و ٤٦ هەزار دیناریش بۆ هەر بەرمیلێک دیاریکراوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، بە پێی ڕاگەیەندراوێکى قایمقامیەتى هەڵەبجە دەبوو ڕۆژى شەممەى سەرەتاى ئەم هەفتەیە دەست بە دابەشکردنەکە بکرایە.

ساڵى رابردووش، زۆربەى هاوڵاتیانى هەرێم نەوتیان وەرنەگرت، سەرەڕاى ئەوەى بەڵێنیان پێدرابوو کە دوو بەرمیل نەوت بەسەریاندا دابەشبکرێت
.