سەردێڕ:

عەدنان پاچەچی سیاسەتمەداری دیاری عێراق کۆچی دوایی کرد

لە وڵاتی ئیمارات
عەدنان پاچەچی
فۆتۆ: 
2019-11-17

12469 جار خوێندراوەتەوە

 ئەمڕۆ یەکشەممە عەدنان پاچەچی سیاسەتمەداری دیاری عێراق لە ئیمارات کۆچی دوایی کرد.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی سۆمەرییە، ئەمڕۆ یەکشەممە، عەدنان پاچەچی سیاسەتمەداری ناسراوی عێراق لە شاری ئەبوزەبی ئیمارات، لە تەمەنی ٩٦ ساڵیدا کۆچی دوایی کردووە.

پاچەچی لە ساڵی ١٩٢٣ لە شاری بەغدا لەدایکبووە و زانکۆی ئەمریکی لە بەیروت تەواوکردووە، پاشان ماستەری لە قاهیرە بەدەستهێناوە، لە دوای ڕووخانی ڕژێمی پێشووی عێراقەوە چەندین پۆستى حزبی و حکومی وەرگرتووە.