سەردێڕ:

​بزانە لە بنکە نهێنییەکەی هیتلەردا چی دۆزراوەتەوە؟

فۆتۆ: 
2019-11-17

28014 جار خوێندراوەتەوە

لە بنکە نهێنییەکەی هیتلەردا کە لە جیهاندا بە "کونە گورگ" بەناوبانگە باخچەیەک دۆزرایەوە کە سەوزەی تیادا چێنراوە.

هیتلەر کۆتا ساڵەکانی جەنگی لە ژێر زەمینێکدا بەسەربرد کە پێی دەوترێت کونە گورگ و دەکەوێتە پۆڵەندای ئێستاوە، ئەم ژێر زەمینە بە سێ پشتێنەی ئەمنی دەورەدرابوو تا ساڵی ١٩٤٥ کە چۆڵکرا و لەلایەن یەکێتی سۆڤییەتەوە بەشێکی ڕوخێنرا.

بە پێی هەواڵێکی ماڵپەڕی فۆکس نیوز، هاوینی ئەمساڵ، باخچەکە ٩٠٠ مەتر دوور لە ژێر زەمینەکە دۆزراوەتەوە و پاش بشکنینی ورد، ئاسەواری سیستەمێکی کشتوکاڵی پێشکەوتووی تێدا بەدی کراوە، خانووی باخەوانێک و دوو ژووری پلاستیکی و بۆیلەرێکی ژێرزەمینی لە شوێنەکەدا هەبوون، تاکو لەڕێیانەوە بە درێژایی چوار وەرزی ساڵ بتوانرێت سەوزەی خۆراکی بچێنرێت.

هیتلەر لە جگەرەکێشان و خواردنەوەی کحولیی بەدوور بووە و کەسێکی ڕووەکیش بووە، هێندە هەستی بە مەترسی کردووە لەسەر ژیانی کە لە ژێر زەمینەکەشدا دوو کەسی لەگەڵدا بووە کە کاریان تەنیا تامکردنی سەوزەکان بووە بۆ ئەوەی توشی ژەهرخواردن نەبێت. سەرەڕای تەواوی ئەو ڕێوشوێنانەی بۆ پاراستنی گیانی خۆی گرتبوویەبەر لەو ژێر زەمینەدا بەڵام گەورەترین هەوڵێک کە بۆ کوشتنی درابێت لەوێدا بووە.