سەردێڕ:

یەکەمین دانیشتنی دادگا بۆ کەیسەکەی سێوان قادر و منداڵەکانی بەڕێوەدەچێت

فۆتۆ: 
2019-11-16

17154 جار خوێندراوەتەوە

سبەینێ یەکەمین دانیشتنی دادگا بۆ کەیسەکەی سێوان قادر و منداڵەکانی لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت.

سبەینێ یەکشەممە، یەکەمین ڕۆژی دانیشتنی دادگای تاوانەکان دەبێت لە شاری سلێمانی، دەربارەی کەیسەکەی سێوان قادر و منداڵەکانی.

بەو هۆیەوە بنەماڵەی سێوان و پڕۆژەی "ژن ژیانە مەیکوژە"، بەیاننامەیەکیان بڵاوکردۆتەوە و لە بەیاننامەکەدا هاتووە، "بە ناوی بنەماڵەی سێوان و پڕۆژەی ژن ژیانە مەیکوژە، بانگهێشتتان دەکەین بە ئامادەبوون لە پرۆسەی دادگایی کردنەکەدا، بۆ هەموو ڕێکخراوەکانی ژنان، ڕێکخراوە مەدەنیەکان، ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، مافی منداڵان، چالاکەوانانی ژنان، چالاکەوانانی مەدەنی، پارێزەران، میدیاکاران و ھەموو ئەو ھاوڵاتیانەی دەربەستی ئەم دۆسیەن، ھیوادارین ئامادە بن لە دادگا".

سێوان قادر دایکی سێ منداڵ، پار لە ڕووداوێکی سووتاندا خۆی و هەرسێ منداڵەکەی سووتان، منداڵەکانی دەستبەجێ گیانییان لەدەست دا و خۆشی پاش مانەوەی زیاتر لە هەفتەیەک گیانی لەدەستا، دواتر لەسەر فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوە باوکی سێ منداڵەکە وەک تۆمەتبارێک دەستگیرکرا و پرۆسەى دادگاییکردنەکەش بەهۆى ئاڵۆزى و قەرەباڵغى بەردەم دادگا و ناو هۆڵى دادگا پرۆسەى دادگاییکردنەکە هەڵگیرا.

 

H.A