سەردێڕ:

كەشناسی: پلەکانی گەرما بە ڕێژەیەکی بەرچاو دادەبەزن

فۆتۆ: 
2019-11-16

24998 جار خوێندراوەتەوە

كەشناسی هەرێم ڕاگەیەندراوێکى لەبارەی كەشوھەوای چەند رۆژی داھاتوو بڵاودەكاتەوە و ڕایگەیاندووە، پلەکانی گەرما بە ڕێژەیەکی بەرچاو دادەبەزن.

 بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێم ڕایگەیاند، لە ئەنجامی كاریگەری بەرزە پاڵەپەستۆی سیبیریا بۆ سەر ھەرێمی كوردستان، پێشبینی دەكرێت پلەی گەرما بە ٣ بۆ ٥  پلە دابەزێت، بەتایبەتی لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەكان دەگاتە ژێر سفر.

كەشناسی لە راپۆرتی پێشبینیەكان ئاماژەی بەوەشداوە، خێرایی با لە ھەندێك كات و شوێندا چالاك دەبێت بۆ سەرووی ٣٥ كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا، بەتایبەتی لە شاری سلێمانی و دەڤەری گەرمیان.

 بەپێی پێشبینییەکانى کەشناسى هەرێم ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمانی شارەکانی ھەرێم  ساماڵ دەبێت.

ئەمڕۆ نزمترین پلەی گەرما لە ھەولێر ١٣ پلە دەبێت، و لە سلێمانی ١١ پلە و لە دھۆک ٩ پلە، لە کەرکوکیش ١٥ پلە دەبێت.

بۆ سبەینێش نزمترین پلەى گەرما لە هەولێر ١١ پلە دەبێت، سلێمانى ٩ پلە، دهۆک ٨ پلەو، کەرکوک ١٣ پلە دەبێت.

Image may contain: text