سەردێڕ:

خۆپیشاندەرانى بەسرە رێگاى بەندەری ئوم قەسریان داخست

فۆتۆ: 
2019-11-15

2327 جار خوێندراوەتەوە

سەرچاوە ئەمنییەکان ڕایانگەیاند، خۆپیشاندەران لە شارى بەسرە رێگاى سەرەکیی بەندەری ئوم قەسریان داخستووە.

سەرچاوە ئەمنییەکان لە پارێزگای بەسرە بڵاویانکردەوە، بەهۆى ئەوەى خۆپیشاندەران لە شارى بەسرە رێگاى سەرەکیی بەندەری ئوم قەسریان داخستووە، بەندەرەکە لە ئێستادا بە تەواوی داخراوە.

بەندەری ئوم قەسر، گەورەترین بەندەری عێراقە بەڕووی وڵاتانی کەنداودا و، رۆژانە بارهەڵگرەکان کەلوپەل و خۆراک لە رێگەی بەندەرەکەوە هاوردەی عێراق دەکەن ، عێراقیش رۆژانە زیاتر لە سێ ملیۆن بەرمیل نەوت لە رێگاى ئەم بەندەرەوە هەناردەى بازاڕە جیهانییەکان دەکات.

ئەمەش لە کاتێکدایە زیاتر لە ٢٠ ڕۆژە خۆپیشاندان لە بەغدا و شارەکانی تری باشور بەردەوامە و سەدان خۆپیشاندەر کوژران و هەزارانیش برینداربوون و خۆپیشاندانەکانیش بەردەوامن و ئەمڕۆ هەینی لە بەغدا ناونراوە هەینی خۆڕاگری و داواى گۆڕانکاری ڕیشەى و چاکسازی دەکەن.