سەردێڕ:

هەدەپە: هەنگاو بە هەنگاو شارەوانییەکانمان داگیردەکرێن

لۆگۆى هەدەپە
فۆتۆ: ئەرشیف
2019-11-15

1402 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژى پارتى دیموکراتى گەلان "هەدەپە" رایگەیاند، چيتر شارەوانييەكان دامەزراوەيەكى کارگێڕیی ئازاد و سەربەخۆ نين و هەنگاو بە هەنگاو شارەوانییەکانیان داگیردەکرێن.

گوناى كوبيلاى لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا ئاماژەى بەوەکرد، "بڕيارى دانانى قەيیوم هيچ پاساو و پاڵپشتییەكى یاسایی نييە و ئەوانەى كە دامەزراون هەوڵى گۆڕينى دەدەن بۆ هەر دەزگايەكى حكومیى كلاسيكیى"

وتیشی، بۆ هەڵسەنگاندنى پێشنيازى تازە لەدەرەوەى هێڵە سەرەكييەكانيان لە ٢٠ی تشرينى دووەم لە ئەنقەرە كۆبوونەوەيەكى فراوان و گشتگیر دەکەن.

سەبارەت بە سەردانەكەى ئەردۆغان بۆ ئەمريكا، وتەبێژى هەدەپە کۆبوونەوەکەى هەردوو سەرۆکەکەى بە بێئەنجام لەقەڵەمدا.

ئەو لێدوانەى وتەبێژى هەدەپە دواى ئەوە هات چوار سەرۆك شارەوانی و هەشت بەرپرس و ٥٢ ئەندامی هەدەپە لە شارەکانی باکوری کوردستان دەستگیرکران.

پێشتریش حکومەتی تورکيا ٢٩ سەرۆک شارەوانی هەدەپەی لە پۆستەكانیان دوورخستەوە و دەستگیری کردن و لە شوێنەكانیان قەییومی دانا.

ئ.ر