سەردێڕ:

دەقی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی نێوان ترەمپ و سەرۆکی ئۆکرانیا بڵاوکرایەوە

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
فۆتۆ: میدیاکان
2019-11-15

15304 جار خوێندراوەتەوە

کۆشکی سپی دەقی یەکەم پەیوەندیی تەلەفۆنیی نێوان دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا و ڤۆلۆدمێر زیلینسکی هاوتا ئۆکرانییەکەیی بڵاوکردەوە.

ئەمڕۆ هەینی، ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩، کۆشکی سپی، دوای زیاتر لە مانگ و نیوێک لە مشتومڕی ناوخۆیی ئەمریکا لەسەری، دەقی یەکەم پەیوەندیی تەلەفۆنیی نێوان سەرۆکی ئەمریکا و سەرۆکی ئۆکرانیای بڵاوکردەوە، کە لە ٢١ی نیسانی ڕابردوودا ئەنجامدراوە.

بەگوێرەی وردبوونەوەکانی دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی لە دەقی پەیوەندییە بڵاوکراوەکە، لە سەرەتای پەیوەندییەکەدا، ترەمپ پیرۆزبایی لە سەرۆکی ئۆکرانیا دەکات بە سەرکەوتنی لە هەڵبژاردنەکانی ئەو وڵاتەدا و بانگهێشتی کۆشکی سپیشی دەکات.

هاوکات، ئەو خاڵانەی تێدا نییە کە جۆو بایدن جێگری سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، ترەمپی پێ تۆمەتبار دەکرد؛ هەروەها هیچ ئاماژەیەکی دەربارەی تێوەگلانی ئۆکرانیای لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠١٦ و داواکاری ترەمپ لە ئۆکرانیا بۆ دەستوەردان لە هەڵبژاردنەکانی ٢٠٢٠ی ئەمریکای تێدانییە، کە بەمدواییانە ترەمپی پێ تۆمەتبار کرا.

لەمبارەیەوە، سیناتۆری کۆمارییەکان، کێڤن کرامەر ئەوەی وت، ئەو دەقی پەیوەندییە زۆر کورتە، وەکو ئەوە وایە یەک لاپەڕە بێت لە دەقە ڕاستییەکەی.

ئەمەش دوای ئەوە دێت، پارتی دیموکراتەکانی ئەمریکا، ترەمپ بە بەکارهێنانی کورسیی سەرۆکایەتی بۆ دەستخستنی مەرامی تایبەتی تۆمەتباردەکەن، بەوەی لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی نێوانیاندا ترەمپ داوای لێکۆڵینەوەی لە کوڕەکەی جۆو بایدن، هەنتەر بایدن، کە ئەندامی بۆردی کۆمپانیای نیشتیمانیی وزەی ئۆکرانیایە، لە زیلینسکی کردووە.

دەقی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکە بە زمانی ئینگلیزیی

H.B