سەردێڕ:

​هێزى ئاسمانى تورکیا تەلتەمەرى بۆردومانکرد

فۆتۆ: 
2019-11-15

3531 جار خوێندراوەتەوە

 دیجیتاڵ میدیاى ئێن ئاڕ تى، ڕؤژئاواى کوردستان، تایف گۆران

ئەمڕۆ هەینى جارێکى دیکە فڕۆکەکانى تورکیا ناحیەى تەلتەمەرییان لە ڕؤژئاواى کوردستان بۆردومانکرد و بەوهۆیەوە ژمارەیەک شەهیدو بریندارى لێکەوتەوە.

پەیامنێرمان لە ڕۆژئاواى کوردستانەوە پێى ڕاگەیاندین، ئەمڕۆ سوپاى تورکیا و چەکدارانى نزیک لەو وڵاتە، هێرشیانکردووەتە سەر گوندەکانى تەل تەویل و قاسمیە وعەریشە لە نزیک تەلتەمەر و فڕۆکە جەنگییەکانى تورکیاش بە چڕى ئەو ناوچانە بۆردوماندەکەن،  بەو هۆیەشەوە ژمارەیەک لە خەڵکى ناوچەکە شەهید و بریندار بوون، وتیشى لەبەر چڕى بۆردومانەکان تائێستا ژمارەى شەهیدو بریندارەکان نەزانراوەو بریندارەکانیش ڕەوانەى نەخۆشخانە کراون.

هەر بەپێى زانیارییەکانى ئێن ئاڕ تى، سوپاى سوریا بەهاوبەشى لەگەڵ هەسەدە ئەو گوندانە دەپارێزن و وەڵامى هێرشەکانى چەکدارانى نزیک لە تورکیایانداوەتەوە.

سەرەڕاى ڕاگەیاندنى ئاگربەست و ڕێکەوتنى نێوان تورکیاو ئەمریکا، تائێستا شەڕو پێکدادان لە باکورى سوریا لە نێوان هێزەکوردییەکان و سوپاى تورکیا بەردەوامەوە.