سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. ژنێکی عێراقی جلی خۆپیشاندەران دەشوات

فۆتۆ: 
2019-11-15

2856 جار خوێندراوەتەوە

ژنێکی عێراقی جلشۆرەکەی ماڵی خۆی ھێناوە بۆ گۆڕەپانی تەحریر و جلوبەرگ بۆ خۆپیشاندەران دەشوات.
''دایکی سەلوان'' ژنێکی تەمەن ٦٠ ساڵانە و نازناوی دایکی خۆپیشاندەرانی پێدراوە، ڕۆژانە دێتە گۆڕەپانی تەحریر و جلوبەرگی ئەو گەنجانە دەشوات کە لەسەر شەقام ماونەتەوە بۆ درێژەدان بە خۆپیشاندانەکان.
ئەو ژنە بەتەمەنە دەڵێت ''غەسالەکەی خۆمم ھێناوە و ھاتووم جلی ئەو خۆپیشاندەرانە بشۆم کە لەپارێزگاکانی دیکەی عێراقەوە بۆ خۆپیشاندان ھاتوونەتە بەغدا بەڵکو حکومەتیش گوێ بۆ داواکانیان بگرێت و مافەکانیان بۆ دابینبکات''.
لەگەڵ دەستپیکردنی خۆپیشاندانەکانی بەغدا و شارەکانی دیکەی عێراقدا خەڵکی بە شێوازی جۆراوجۆر بەشداری لە خۆپیشاندانەکاندا دەکەن و دەیانەوێت بە خزمەتکردنی خۆپیشانداران درێژە بە خۆپیشاندانەکان بدەن، ھەروەک لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا دیمەنی ئەو ژنەی کە کلینسی دەبەخشییەوە بەسەر خۆپیشاندەراندا، تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی تەنیوە، دوابەداوی ئەوەش لەلایەن چەند سەرمایەدارێکی عێراقییەوە ھاوکاری دارایی ئەو ژنە کلینس فرۆشە کرا. لەئێستاشدا کۆمەڵیک ژنی عێراقی ھاتوونەتە گۆڕەپانی تەحریرو دەڵێن ''ئێمە ڕۆڵەکانمان لێرە خۆپیشاندا دەکەن و ئێمەش ھاتووین بۆ خزمەتکردنی ئەوان''.