سەردێڕ:

خۆپیشاندان لە بەغدا بەردەوامە و هەزاران کەس لە تەحریر گردبوونەتەوە

فۆتۆ: 
2019-11-15

2060 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ هەینی  خۆپیشاندان لە بەغدا بەردەوامە و هەزاران خۆپیشاندەریش لە گۆڕەپانی تەحریر کۆبوونەتەوە.

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی ڕایگەیاند،  خۆپیشاندەران ئەمڕۆیان ناو ناوە هەینی خۆڕاگری و دەڵێن بەردەوام دەبن لە خۆپیشاندانەکان تا ئەو کاتەى بە تەواوی داواکارییەکانیان جێبەجێدەکرێت.

 خۆپیشاندەرانی عێراق ناوی ھەینی خۆڕاگرییان لە خۆپیشاندانەکانی ئەمڕۆ ناوە و بە ملیۆنی ناوی دەهێنن، ھێزە ئەمنییەکانیش دەڵێن پەیوەندییان لەگەڵ خۆپیشاندەران باشە.

ئەمەش لە کاتێکدایە دوێنێی  چوار خۆپیشاندەر کوژران و لای خۆشییەوە نەجاح شەمەری وەزیری بەرگری عێراق ڕایگەیاندووە، بەڵگەیان لەبەردەستایە لایەنێکی نادیار تەقەی لە خۆپیشاندەران کردووەو، کوژراو بریندارەکان بە ھۆی تەقەی ھێزە فەرمییەکانی عێراقەوە نەبووە.
 شەمەری ئەوەی خستووەتەڕوو، دوای پشکنینی کوژراوەکان لە پزیشکی دادوەری دەرکەوتووە ئەو جۆرە گوللانەی دژی خۆپیشاندەران بەکارھێنراوە لەلای ھێزە ئەمنییەکانی عێراق بوونی نییە، بە وتەی وەزیری بەرگری عیراق  ھێزە ئەمنییەکان جۆرە بۆمبێکی فرمێسکڕێژییان ھەیە کە لە توانایدایە تەنھا لە دووری ٧٥ مەترەوە بەکاربھێنریت، لە کاتێکدا زۆربەی بریندارەکان لە دووری ٣٠٠ مەترەوە بە ئەمانجگیراون .

لە سەرەتای دەستپێکردنەوەی خۆپیشاندانەکانی بەغداو شارەکانی دیکەی عێراقەوە زیاتر لە ٣٠٠ کەس لە ڕیزەکانی خۆپیشاندەران کوژراون و بە ھەزارانی دیکەش بریندار بوون