سەردێڕ:

پاپا داوایەکی سەبارەت بەڕێگری لە ماڵپەڕە سێکسییەکان کرد

فۆتۆ: 
2019-11-15

33627 جار خوێندراوەتەوە

پاپا داواکارییەکى سەبارەت بە ماڵپەرە سێکسییەکان گەیاندە جیهان و دەڵێت پێویستە منداڵان لەو ماڵپەڕانە بپارێزرێن.

پاپاى ڤاتیکان ڕایگەیاندووە، پێویستە لێپرسینەوە لەو کۆمپانیا و وەبەرهێنەرانەى تەکنەلۆجیا بکرێت کە لەبەر بەرژەوەندى دارایى خۆیان پاراستن و پەروەردەى منداڵانیان پشتگوێ خستووە، بەتایبەت ئەو کۆمپانیایانەى ماڵپەڕە سێکسییەکان بە بێ سانسۆر بڵاودەکەنەوە.

پاپا فرانسیس پاپاى ڤاتیکان لە کۆنفراسێکدا سەبارەت بە پاراستن و برەودان بە کەسایەتى منداڵان لە ڤاتیکان، بەئامادەبوونى نوێنەرى کۆمپانیاکانى ئەپڵ و ئەلفابێت ومایکرۆسۆفت و فەیسبوک ڕایگەیاند، پێویستیان بە دڵنیاییەک هەیە کە ئەو کۆمپانیا ئەلیکترۆنییانە ڕووبەڕووى بەرپرسیارێتى بکاتەوە، بۆ ئەوەى لەپێناوى قازانجى چەند کۆمپانیایەک کۆمەڵگا بە گشتى و منداڵان بەتایبەتى نەبنە قوربانى.

لەو کۆنفرانسەدا کە شاژنە سیلفیا شاژنى سوید ئامادەى بوو پاپا ڕاشیگەیاند، لەئێستادا ئەو کۆمپانیایانەى خزمەتگوزارى ئینتەرنێت و ماڵپەڕەکان پێشکەشدەکەن پێیان وایە ئەوان تەنها لایەنى پێشکەشکارن و بەرپرس نین لە پەروەردەو ئاراستەکردنى منداڵان.

دەشڵێت: کەنیسەکان ئەزمونێکى تاڵیان هەیە لەگەڵ ئەو کێشە کۆمەڵایەتییانەى کە بەهۆى دەسترێژى سێکسییەوە دروستبوون و هۆکارەکەى وروژاندنى گەنجان و منداڵانە لەلایەن ئەو ماڵپەڕانەوە.

پاپا داواشى لە ئامادەبووانکرد، هەست بەبەرپرسیارێتى تەواو بکەن بەرامبەر پەروەردەو ئایندەى منداڵان.